قائانی : دەیەوێت ناوماڵی شیعە رێكبخاتەوە

بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە شیعەكانی عێراق و كۆتاییهێنان بەو ململانێیەی لە نێوانیاندا هەیە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئێوارەی دوێنێ دوو شەممە گەیشتە بەغدا.

میدیا عێراقییەكان لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە، پێشتر قائانی لە ماڵی هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كۆبووەتەوە و بڕیاریشە لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر كۆببێتەوە.

ئاشكراشیدەكەن، كۆبوونەوەكان بە نهێنی ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی بە یەكجاری ماڵی شیعە لە عێراق یەكبخرێتەوە و حكومەتێك پێكبهێنرێت كە ڕەزامەندی زۆرینەی لەسەربێت و كێشە لە نێوان شیعەكانی عێراقدا نەمێنێت و هەنگاوەكانیش بەرەو ئەو هەنگاوەبێت كە پێكەوە دەنگ بە كاندیدی سەرۆك كۆمار و تەنانەت سەرۆكوەزیرانیش بدەن

پەیوەندیدار