مەترسی هەیە داعش هێرش بكاتە سەر گرتوخانەیەك لە كەركوك

دوای ئەوەی زانیارییە هەواڵگریەكان ئاماژە بەوەدەدەن، چەكدارانی داعش نیازی ئەوەیان هەیە هێرش بكەنە سەر گرتووخانەی تەسفیرات لە كەركوك، چەندین خاڵكی پشكنین لەو شارە دانران و هێز بڵاوكرانەوە.
عامر نوری وتەبێژی سەركردایەتی پۆلیسی كەركوك رایگەیاندووە، زانیاری هەواڵگری هەیە كە باس لەوە دەكەن ئەگەری هەیە هێرش بكرێتە سەر گرتووخانەی تەسفیرات لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك.
وتوشیەتی، هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە ئەركەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی كەركوك و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین خاڵی پشكنینی هاوبەش لەگەڵ سوپای عیراقیدا دانراون، ئەوەش وەك رێوشوێنێكی ئەمنی.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردودا هێرش كرایە سەر گرتووخانەی غوێرانی حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان و سەرەڕای كوژرانی ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش، بەڵام ژمارەیەكی تر هەڵاتن مەترسی ئەوە هەیە بەرەو عیراق هاتبن.

پەیوەندیدار