بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی شوباتی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 92.54 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت بەڕێژەیەکی سنوردار دابەزی دوای ئەوەی دوێنێ لە 94 دۆلار نزیک بووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەگەڕێتەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیی، ئەوەش گریمانەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێرانی بەهێزکردوە.
بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دوشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021ەوە، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 92.54 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ههروهها نهوتی خاوی تێكساسیش گهیشته 91.28 دۆلار.
هۆکاری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەمانگی رابردوو بۆ بەرزبونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی گەڕایەوە لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوو بە هۆکار بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بەرفراوان.