یۆنان (95) کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی تورکیا دەکاتەوە کە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازەوە خۆیان گەیاندبووە ئەو وڵاتە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی له دورگه‌ی كارائادان و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر به‌له‌می پلاستیكن له كه‌ناراوه‌كانی بۆدروم، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی شوێنه‌كان كراون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه (19) كۆچبه‌ر كه له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئاوه‌كانی توركیا دیپۆرتکرابونەوە و (14) كۆچبه‌ری دیكەش كه له دورگه‌ی كارا ئادا بون، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی تورکیاوە دەستگیرکراون.
هه‌ر بەپێی راگەیەنراوەکە له شارۆچكه‌ی داتچا له كاته جیاوازه‌كاندا،(62) كۆچبه‌ر کە له لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئاوه‌كانی توركیا دیپۆرتکرابونەوە و له‌سه‌ر به‌له‌می پلاستیكی بون دەستگیرکراون.
دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان، كۆچبه‌ره‌كان كه سەرجەمیان (95) كۆچبه‌ره، راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له پارێزگای موغڵانی تورکیا كراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردودا یۆنان دەیان کۆچبەری دیکەی دیپۆرتی تورکیا کردوەتەوە.