ئەفریقیا : 13 ملیۆن كەس روبەڕوی برسێتی سەخت دەبنەوە

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

بەرنامەی خۆراكی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی، بەهۆی ئەو شەپۆلە وشكەساڵییەی رووی لە ناوچەكە كردووە كە خراپترینە لەماوەی چەند دەیەی رابردوودا، 13 ملیۆن ئەفریقی مەترسی برسیبوونی سەختیان لەسەرە.
مایكڵ دانفۆرد بەرێوەبەری هەرێمیی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ رۆژهەڵاتی ئەفریقا وتویەتی، لە رۆژهەڵاتی ئەفریقا 13 ملیۆن كەس مەترسی برسێتی سەختیان لەسەرە، ئەوەش بەهۆی شەپۆلی وشكەساڵی كە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا توندترینە.
وتوشەیەتی، ئاو و لەوەڕگا كەمن و بەپێی پێشبینییەكان بڕی باران بارین لە مانگی داهاتوو لە كینیا و سۆماڵ و ئەسیوپیا زۆر لەوە كەمتر دەبێت كە پێویستە، ئەوەش قەیرانەكە ئەوەندەی تر قوڵتر دەكاتەوە.
دانفۆرد لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، بەروبووم وشكبوون و مەڕوماڵات بەهۆی تیونێتییەوە مردار دەبنەوە، برسێتی لە زیادبووندایە، بارودۆخەكە پێویستی بە جوڵەی مرۆیی خێرایە، بۆ ئەوەی جاریكی تر رووبەڕووی ئەو قەیرانە نەبینەوە كە ساڵی 2011 سۆماڵ بەخۆیەوە بینی كە 250 هەزار كەس لە برساندا گیانیان لەدەستدا.

پەیوەندیدار