مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌ی له هاوڵاتییه‌ك كردبوو برینداری كردبوو .
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 11:45ی شه‌وی ڕابردوو ، له ڕێستۆرانت و كافتریای رێحانه شه‌ڕو گرژی دروستبوو لەئەنجامدا هاوڵاتییه‌ك بریندار بوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه كه تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ی پێكردبوو .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: له ئێستادا تۆمه‌تبار (ه ، م ، ح) له‌دایكبووی 1997 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و دوای پشكنینی شوێنی نیشته‌جێبوونی تۆمه‌تبار ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كی تر له جۆری ده‌مانچه .