حزبی زەحمەتكێشان: پشتگیری تەواوی مافە رەواكانی ژینگەپارێزان دەكەین

ماوەی چەند رۆژێكە لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، ژینگەپارێزان مانگرتن و گردبونەوەیان لە پێناو دەستەبەری مافەكانیان دەستپێكردووە. لەم بارەیەوە سۆما عەلی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی راگەیاند: حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پشتگیری تەواوی مافە رەواكانی ژینگەپارێزانی كوردستان دەكات و دەبێت هەرچی زووە حكومەت وەڵامی داواكاریەكانیان بداتەوەو كێشەكانیان چارەسەر بكات و چی دیكە پەراوێز نەخرێن. حزبی زەحمەتكێشان بۆچونی وایە كرێی كارەكانیان زۆر كەمەو شایستەی ئەم ئەركە پیرۆزەو گرنگە نیە كە هەیانە.

پەیوەندیدار