چین رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەكارهێنانی لەناكاوی حەبی ڤایرۆسی كۆرنای نوێ كە لەلایەن كۆمپانیای فایزەری ئەمریكاییەوە بەرهەم هێندراوە.
فەرمانگەی نیشتمانیی چین بۆ بەرهەمە پزیشكییەكان رایگەیاند كە هەڵسەنگاندنی بۆ بەكارهێنانی لەناكاوی حەبێكی كۆمپانیای فایزەری ئەمریكایی كردووە و رەزامەندی دەربڕیووە لەوەی بە شێوەیەكی مەرجدار بەكار بهێندرێ.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە حەبەكە نیشانەكانی نەخۆشی لە ئاستی لاواز و مامناوەنددا دەهێڵێتەوە، بۆ ئەو نەخۆشانە بەكار دەهێندرێت كه تەشەنەسەندنی نیشانەكان مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.
فەرمانگەی نیشتمانیی چین بۆ بەرهەمە پزیشكییەكان تیشكیشی خستووەتە سەر ئەوەی كە پێویستە كەسانی بەساڵداچوو، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی گورچیلە، نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، نەخۆشییەكانی سی و نەخۆشیی شەكرە پێویستە بە ڕەچەتە حەبەكە وەربگرن