کارگێڕی ڕۆما لەپێناو مۆرینیۆ شۆڕشێک بەرپا دەکەن

کارگێڕی ڕۆما لەپێناو ڕازیکردنی مۆرینیۆ بە مانەوە دەیانەوێت شۆڕشێک لە یانەکەدا بەرپابکەن.

ڕۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند لەدوای شکستەکەیان بەرامبەر ئینتەر لە جامی ئیتاڵیا جۆزیە مۆرینیۆی پورتوگالی هەستی بە توڕەییەکی زۆر کردووە و ڕەنگە لە وەرزی داهاتوودا لەپێناو ڕازیکردنی بە مانەوە گۆڕانکاریەکی زۆر گەورە لە یانەکەدا بکرێت.

مۆرینیۆ دای شسکیتەکەیان یاریزانەکانی یانەکەی بەوە تۆمەتبار کرد کەسایەتیەکی لاوازیان هەیە و ڕۆحیەتی سەرکەتنیان لەدەستداوە، سەرەڕای کاردانەوە جیاوازەکانی یاریزانەکان بەڵام دەستەی کارگێڕی ڕۆما پشتگیری ڕاهێنەر پورتوگالیەکە دەکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە لەپێناو بەرەوپێش بردنی پڕۆژەکەی مۆرینیۆ پێنج یاریزانی ڕۆما لە هاوینی داهاتوو یانەکە بەجێدەهێڵن کە ئەوانیش بریتین لە جۆردان فێرتۆ و ئیبانیز و ماتیاس فینا هەروەها گرێبەستی هێنریک میخیتاریانیش کۆتایدێت.

بەڵام کارگێڕی یانەی ڕۆما دەیانەوێت بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی بەهێز سەرنجی مۆرینیۆ ڕابکێشن و پارێزگاری لە مانەوە بکەن.

پەیوەندیدار