ئاسایشی ھەڵشۆ ٤ تۆمەتباری بە ٢٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکرد

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن و بڵاوکردنەوەی ماددەی ھۆشبەر، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون و ڕەزامەندی بڕیاری دادوەر، ھێزەکانیان لە بنکەی (ئاسایشی ھەڵشۆ) بە ھەماھەنگی یاریدەدەریەتی (ئاسایشی قەڵادزێ و ئاسایشی حاجیاوا)، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە زیاتر لە ٢٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر، لە جۆرەکانی (ھێرۆین،کریستاڵ،حەشیش،تریاک) و ٩٩ پارچە حەبی بێھۆشکەر لە جۆری (ترامادۆڵ) و بڕێک لە گیای سەوزی ھۆشبەر (لە جۆری شادانە)، و تەرازوویەکی کێشانی ماددەی ھۆشبەریان پێبووە.

لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەری دادگای پشدەر ھەر چوار تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی (٢٥ ل،س،ع)، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و لیکۆلینەوە بەردەوامە

پەیوەندیدار