سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا مه‌به‌ستیه‌تی شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا دروست ببێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ و هه‌وڵی وروژاندنی هه‌ردولا ده‌دات.
لەمبارەیەوە نیكۆڵای ئازارۆف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری ئۆكرانیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “ئێم كا”ی ڕوسیا، هه‌واڵی هێرشیی روسیای بۆسه‌ر ئۆكرانیا به به وروژاندنێكی ئه‌مریكا وه‌سفكرد و رایگەیاندووە: “ئامانجه‌كه‌ی ئه‌مریكا ڕونه بۆ ڕێكخستنی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیا، ڕوسیا دوژمنێكی سه‌ربازییه بۆ ئه‌وان و تاكه وڵاتی جیهانه كه له‌حاڵه‌تی پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازیدا ده‌توانێت ئه‌مریكا له‌ناوببات، بۆیه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تاڕاده‌یه‌كیش بێت روسیا لاواز بكه‌ن، تا بتوانن به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌ون”.
ئاماژەی بەوەش كردووە: “واشنتن له ساڵی 1946ه‌وه به به‌رده‌وامی كار ده‌كات بۆ دروستكردنی شه‌ڕ، سیاسه‌تی دژه ڕوسیای ئه‌مریكاش پشت به گۆڕینی سه‌رۆكه‌كان له كۆشكی سپی‌دا نابه‌ستێت، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌ستراتیژیه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه”.
ئەوەشی وتوە: ئۆكرانیا له‌وانه‌یه له دۆنباسدا هانده‌رێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ رێكبخرێت كه ژماره‌یان له نێوان 30 تا 35 هه‌زار به‌رگریكار بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا هێزێكی به‌رگریكاری ئۆكرانی به 150 هه‌زار سه‌ربازه‌وه ئاماده بكات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی روسیا”.
ئەوەشی خستۆتەروو: هه‌مو ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ناتۆوه بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كرێن له قۆناغی كۆتاییدان، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی دۆنباس، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هانده‌رێك كه وا بیربكه‌ینه‌وه ئه‌مریكا ته‌نها هه‌وڵی وروژاندنی لایه‌نه‌كانی روسیا و ئۆكرانیا ده‌دات بۆ دروستبونی شه‌ڕ”