ڕوسیا هێزەكانی لە سنووری ئۆكرانیا دەكشێنێتەوە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاشكرایدەكات، لەگەڵ تەواوبوونی چالاكی و مەشقە سەربازییەكان، هێزەكانی ڕوسیا وەك هەمیشە دەگەڕێنەوە بۆ سەربازگەی سەرەكی خۆیان.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی چالاكی و مەشق و ڕاهێنانەكانی سەربازانی ڕوسیا لە سنوورەكانی ئۆكرانیا كۆتاییان هات، ڕاستەوخۆ دەست بەكشانەوە و گەڕانەوەی ئەو سەربازانە بۆ بنكە سەرەكییەكانی خۆیان دەكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، سێرگەی شوەیگۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا بە ڤیلادیمێر پوتنی سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاندوە، بەشێك لە مەشقە سەربازییەكانی وڵاتەكەیان كۆتاییان پێهاتووە و هەندێكی دیكەشیان نزیك بوونەتەوە لە تەواو بوون.

مەترسی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا لە لێواری تەقینەوەدایە و سەرجەم وڵاتانییش داوا لە هاووڵاتیانیان دەكەن لەو وڵاتە بگەڕێنەوە

پەیوەندیدار