زیاتر لە 40 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی خاكی عیراق لەمین پاككراوەتەوە

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

نێردەی رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری مین لەعیراق رایگەیاند، لایەنە عیراقی و نێودەوڵەتیەكان كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیەتی كاركردنیان بۆ ماوەی حەوت ساڵی داهاتوو كە هەڵگرتنەوەی مینە لەو وڵاتەدا.
كیتی شاو نێردەی تایبەتی رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری مین لەعیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، هەڵگرتنەوەی مین لەعیراقدا نەخشە رێگایەكی نوێی بۆ دانراوە بۆ هەموو دامەزراوەو رێكخراوەكان بەپێی پێوەری نیشتمانی نوێ و لەو روەشەوە بەردەوام دەبن.
شاو راشیگەیاندوە، بەرەو پێشبردنی كارەكانیان فاكتەرێكی زیندوە بۆ رزگاركردن و باشكردنی ژیانە، هەروەها خزمەتگوزاریان پێشكەشی كۆمەڵگاكانی عیراق لە ناوچە جیاوازەكاندا كردوە لە پارێزگاكانی ئەنبار، بەسرە، دیالە، كەركوك، دهۆك، سلێمانی، توانیویانە 44 هەزار پاشماوەی نەتەقیو هەڵبگرنەوە كە كاریگەریی لەسەر 200 هەزار كەس داناوە، لەهەمانكاتدا رێنمایی دانیشتوانی ناوچەكانیشیان كردوەو زیاتر 49 ملیۆن مەتر چوارگۆشەشیان پاككردۆتەوە بۆ بونیاتنانی خزمەتگوزاری تیایاندا كە هۆكارێك بوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.

پەیوەندیدار