ئێستانیوز: بێستون لەتیف
میسال ئالوسی سەركردەی دیاری سیاسی عیراقی پێی وایە، هەمووان دەزانن بڕیارەكانی ئەم دواییانەی دادگا لە دەرەوە دەهێنن و دەیانەوێت ئەو سەقامگیرییەی لە كوردستان هەیە بیشێوێنن و كورد هاوڵاتی پلە دوو بێت.
ئالوسی ، ئەو پێشكەوتن و بەرەو پێشچوونە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و وەبەرهێنانەی كوردستان بەخۆییەوە بینیوە لە هیچ شوێنێكی ئەم ناوچەیە بوونی نییە و دەیانەوێت تێكی بدەن.
وتوشیەتی، ئەگەر ئەوان هەست بەوە بكەن دەست بەسەر هەرێمی كوردستان دابگرن، ئەمە دەبێتە خاڵی سەركەوتنی دەوڵەتی عیراقی ئەمە تێڕوانینێكی زۆر هەڵەیە و دەبێت ئەوان باش بەخۆییاندا بچنەوە، چونكە دەبێت باش لەوە تێبگەن سەركەوتنی هەرێمی كوردستان سەركەوتنی حكومەتی عیراقە، هەروەها دەست بەسەر داگرتن و نادەستوریكردنی نەوت و جوڵانەوەی میلیشاكان دژی هەرێمی كوردستان و بۆردوومانكردنی فرۆكەخانەی هەولێر ئەمە رادەستكردنی عیراقە بۆ میلیشیاكان و ئایندەی عیراقیش بەرەو تونێلێكی تاریك دەبات.
ئەو سەركردە عیراقیە رونیشیكردووەتەوە، دەیانەوێت گەلی كورد بچەوسێننەوە و كورد هاوڵاتی پلە دووەم بێت لە عیراق و بە هەموو شێوەییەك دەیانەوێت سەركوت بكرێن و دەستیان لە هیچ بڕیارێكدا دانەبێت و هیچ بڕیارێكیش لەم بڕیارە خراپتر نییە، ئەمە تەواو هاوشێوەی بڕیارەكانی سەددام حوسێنە بۆ سەركوتكردنی كورد.