نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022، نرخی به‌رمیلێك نەوتی برێنت بە 94 دۆلار و 16 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 93 دۆلار و 8 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری بەرزبونەوەی بەهای نەوت پەیوەندیدارە بە بونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئەوەش وایکردوە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ وتارەکەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەگەڕێتەوە کە رایگەیاندبوو ئابووریی ئەمریکا بەردەوامە لە بەهێزبوونەوە و بەرگەی بەرزکردنەوەی سودی بانکی دەگرێت.

پەیوەندیدار