پنتاگۆن : میلیشیاكانی ئێران ڕۆڵی كاریگەریان لەناو دەزگا ئەمنیەكانی عێڕاق هەیە

بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، میلیشیا دژە ئەمەریکاییەکانی ئێران لە عێراق کاریگەری فراوانیان لە ناو دەزگا ئەمنییەکانی عێراقدا هەیە و ماوەیەکی زۆرە سوودیان لە دەرماڵەی ئەمەریکا بۆ عێراق وەرگرتووە.

نوسینگەی گشتی پنتاگۆن لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە کۆنگرێسی وتووە، “ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە پەیوەندی توند لەگەڵ هەندێک لە هێزە ئاساییەکانی عێراق بەتایبەتی هێزەکانی پۆلیس و فریاکەوتنی عێراقی فیدراڵ بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەروەها فیرقەی پێنجەم و هەشتەمی سوپای عێراق کە پێیان وایە گەورەترین کاریگەری ئێرانیان لەسەرە.

ڕاپۆرتەکە یەکەم دانپێدانانی فەرمی دەردەخات، کە ئێران بەشێکی زۆری خزمەتگوزاریە ئەمنییەکانی عێراقی بۆ سودی خۆی بەکار‌هێناوە، بە وتەی بەرپرسانی ئێستای و پێشووی ئەمەریکا کە لەگەڵ بەرپرسان لە واشنتن قسەیان کردووە.”

هاوکات، ”بەرپرسانی ئەمریکا داوای وەستاندنی پارەدانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی عێراقیان کردووە لە کۆنگرێست.”

هەرچەندە ماوەی دەیان ساڵە کاریگەری ئێران نهێنییەکی کراوە بووە، بەڵام پنتاگۆن بەردەوام بووە لە دابینکردنی پارە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

پەیوەندیدار