ئێستانیوز: بێستون لەتیف
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 پله، هەڵەبجە 16 پلە، دهۆک 18 پله و کەرکوک 21 پلە دەبێت.
هاوكات سبەینێ یەكشەممە پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 12 پلە،هەڵەبجە 14 پلە، دهۆک 13 پله و کەرکوکیش 17 پله دەبێت.
كەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە،”له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی دوو نزمه په‌ستان كه یه‌كێكیان له ده‌ریای یسپی ناوه‌ڕاست و ئه‌وی دیكه‌یان له ده‌ریای سوور كه بارسته هه‌وایه‌كی شێداری له‌گه‌ڵ دایه پیشبینی ده‌كرێ لە کاتەکانی دره‌نگانی ئەمشەو ئاسمانی هه‌رێم به‌ته‌وای بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو”.
بەپێی پێشبینییەكان،سه‌ره‌تا به‌نمه بارانی پچڕ پچڕ دەست پێدەکات پاشان بۆ سبەینێ یەکشەممە ئاستی باران بارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مام ناوەند و بارانی بەلێزمە لە ناوەراست و رۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
هاوكات،بۆ پارێزگای هەڵەبجە و هەندێک ناوچەکانی گەرمیان و باشوری رۆژئاوای هەرێم پیشبینی بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە دەکرێ و درەنگانی شەوی یەک شەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت.




