ببەهۆی ارانی بەخوڕ لە شارێكی گەشتیاری بەڕازیل 140 كەس بوونە قوربانی

ئێستانیوز: بێستون لەتیف

سەرچاوەكانی هەواڵی بەڕازیل بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی رووی لە شاری “پیترۆپۆلیس”ی گەشتیاری كردووە تاوەكو ئێستا 136 كەس گیانیان لەدەستداوە و 213ی تر بێسەروشوێنن.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەداوە، دوای ئەوەی بارانێكی بەخوڕ لە شاری پیترۆپۆلیسی هاوسێی ریۆ دی جانیرۆ باریوە تاوەكو ئێستا 136 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 22یان منداڵن.
ئەوەش هاتووە، هەروەها 213 كەس بێسەروشوێنن و گەڕان و هەوڵەكان لەلایەن تیمەكانەوە بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.
بەپێی زانیاریەكان، هۆكاری دروست بوونی لافاویش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا 260 میلیمەتر باران باریوە، كە پێشبینی دەكرا ئەو بڕە لە ماوەی یەك مانگدا ببارێت.

پەیوەندیدار