ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ مانگی (2022/1) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشووتر دابەشدەکرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانییەوە به‌ وێستگەنیوز دراون، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە (20-2-2022) مووچەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ مانگی (2022/1) دابەشدەکرێت.

رۆژی سێشەممە 25-1-2022، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم کرد بەبێ لێبڕین.

پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت.

پەیوەندیدار