ئەمریكا دەڵێت هێزەكانی رووسیا لەنزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا پێشڕەوی دەكەن و ئامادەكاری بۆ هێرش دەكەن و هاوكات مۆسكۆ راهێنان و مانۆڕی مووشەكی ناوەكی دەكات.
مەترسیی خۆرئاوا لە هەڵگیرسانی جەنگ لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا زیاد دەكات، كۆشكی سپی دەڵێت تیمی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن رایگەیاندووە رووسیا دەتوانێت لە هەر ساتێكدا بێت هێرش بكات، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ گەورە راوێژكاراندا كۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی تەنگەژەكە.
وەزیرانی دەرەوەی گرووپی 20 رایانگەیاند هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی رووسیا لەسنووری ئۆكرانیا و نیگەرانن لە بەردەوامی رەوشەكە.
دوای پێكدادانەكانی هەرێمەكانی خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیان داوایان لە هاووڵاتیانیان كرد ئۆكرانیا چۆڵ بكەن.
وەزیری بەرگری ئەمریكا لوێد ئۆستن دەڵێت هێزەكانی رووسیا زۆر نزیكن لە سنوورەكانی ئۆكرانیا.