پاریس سان جێرمان بە نانت دۆڕا

لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ بە نانت دۆڕا.

لە هەفتەی 25ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمانی پێشەنگ بوە میوانی یانەی نانت.

تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی نانت کۆتاییهات، گۆڵەکانیش راندال کۆلۆ و کوێنتن مێرلین و لۆدۆڤیچ تۆماریانکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 47 نەیمار گۆڵێکی بۆ پاریس کرد و دواتر لە خولەکی 59 هەمان یاریزان لێدانێکی سزای لەدەستدا و سەرەنجام یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی نانت کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، پاریس بە 59 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە، نانتیش 38خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.

پەیوەندیدار