نزمترین و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی ناوچه‌كانی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌

بێستون لەتیف : ئێستانیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 21 ی شوباتی 2022 له‌ خشته‌یه‌كدا كه‌ بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوی كردۆته‌وه‌ گه‌رمترین و ساردترین ناوچه‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوه‌:-

به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌ (خانه‌قین) تۆماركراوه‌ كه 22 پله‌ی سه‌دی‌ بووه‌ دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی (كه‌لار،دووزخورماتو،كه‌ركووك،مه‌یدان) دێن كه‌ 20 پله‌ی سه‌دی تیایاندا تۆماركراوه‌.

نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراویش له‌ (حاجی ئۆمه‌ران) بوون كه -1 پله‌ ژێر سفر تیایایدا تۆماركراوه‌،دوای ئه‌ویش (كانی ماسی) دێت كه‌ 0 پله‌لی سه‌دی تیایدا تۆماركراوه‌.

پەیوەندیدار