بێستون لەتیف : ئێستانیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە نادەستوری بونی بڕگەی پێدانی كورسی تایبەتی پەرلەمانى عێراق بە پێکهاتەکانى (ئێزدی، شەبەك، كوردانی فەیلی).
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دادگای فیدڕاڵی کۆبوەوە و لە راگەیەنراوى دواى کۆبونەوەکەشدا هاتووە، به‌ئامانجی كاراكردنی رۆڵی نیشتمانی و به‌دیهێنانی یه‌كسانی و پارێزگاریكردن له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی پێكهاته‌كانی ئیزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا كه جۆری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێكهاتانه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌ستوری نییه.
بەپێی نوسراوه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، پێكهاته‌ی ئێزیدی و شه‌به‌كی وه‌ك هه‌مو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی گه‌لی عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها له موسڵ بۆ شه‌به‌كه‌كان كورسیه‌كی په‌رله‌مان دیاریكراوه، كوردانی شه‌به‌كیش له پارێزگای واست كورسیه‌كی بۆ دیاریكراوه، پێویسته پێكهاته‌كانی ئێزیدی و سابیئیی و مه‌ندائی و شه‌به‌كی و كوردانی فه‌یلی وه‌ك پیكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق ته‌ماشا بكرێن.
دادگای فیدڕاڵی داواشیكردوه، ده‌قێكی جێگیره‌وه بۆ كورسی پێكهاته‌كانی ئێزیدی و سابیئیی و مه‌ندائی و شه‌به‌كی و كوردانی فه‌یلی دیاری بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌سازان و گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
پاساوى دادگاى فیدڕاڵى بۆ ئەو بڕیارە ئەوەیە کە له‌به‌رچاوگرتنی یه‌كسانیانە له‌گه‌ڵ پێكهاته‌کانى دیکەى عێراق.