نزیكەی 3 هەزار ئێزدی چارەنوسیان نادیارە

بێستون لەتیف : ئێستانیوز

نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی رایگەیاند، بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعشەوە بۆ سەر ئێزیدیبەكان زیاتر لە 6 هەزار ئێزدی رفێنراون، تائێستا نزیكەی 3 هەزار ئێزدیی رفێنراویش ماون و رزگار بكرێن.
لە راگەیەنراوێكدا نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدیی ئاشكرایكردوە، لەكاتی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئێزیدیەكان 6 هەزارو 417 ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراون، تائێستاش 3 هەزار و 552 یان رزگار كراون و تەرمی 146 رفێنراویش دۆزراونەتەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، تائێستا 2 هەزار و 719 ئێزدیی رفێنراو رزگار نەكراون، زیاتر لە 100 هەزاریشیان رویان لە وڵاتانی دەرەوە كردوە.
بەپێی زانیارییەكانی نوسینگەكەش، ژمارەی ئێزدییەكان پێشتر نزیكەی 550 هەزار كەس بوو، نزیكەی 360 هەزاریان بەهۆی هێرشی داعشەوە ئاوارە بون و نزیكەی 150 هەزار ئاوارەی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال، یەك هەزار و 293 ئێزدیش لەسەرەتای هێرشەكانی داعشەوە گیانیانلەدەستداوە.

پەیوەندیدار