رێككەوتی 22/2/2022، شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە فەوزی هەریری و دڵشاد شەهاب سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد. لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزب و سەعد خالد جێگری سكرتێری حزب پێشوازی گەرم كران.
لەدیداری نێوان هەردولا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا، هاوكات لەسەر ئەنجام دانی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیش ئالوگۆڕی بیرورا كرا.