بازرگانێك و 6 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكرای كرد، لەماوەی 40 رۆژی رابردوودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان 7 كەس دەستگیركراون، كە یەكێكیان بازرگان و 6یان بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا هێمای بۆ ئەوە كردووە، بەهەوڵ و ماندوبوونی هێزەكانیان و بەهاوكاری سەرچاوە تایبەتەكانیان، لەماوەی 40 رۆژی رابردودا 7 تۆمەتبار دەستگیركراون.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەكان یەكێكیان بازرگانەو 6 یان بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و دانیشتوی شار و شارۆچكە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عیراقن، یەكێكیان ژنە و ئەوانی دیكەش لە رەگەزی نێرن.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرجەم تۆمەبارەكان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەماددەكانی 26 و 30 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەرو كارتێكەرە عەقڵییەكان راگیراون.

پەیوەندیدار