هاوکات لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سەرۆکی ئەو وڵاتە لە وتارێکیدا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە وتارێکیدا بۆ هاوڵاتییانی رایگەیاند، “روسیا هێرشی بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی رۆژهەڵات دەستپێکردووە.”
ئاماژەشی بەوەدا، “بەرگری لە گەل و ئاسایش و خاک و یەک پارچەیی ئۆکرانیا دەکەین.”
ئەوەشی خستەروو، “روسیا پێشێلکاری بەرامبەر بە خاکی ئێمەکردووە و ئێمەش بەرگری لە خۆمان دەکەین.”
هەروەها، داوای لە هاوڵاتییان کرد لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و نەترسن، چونکە لە داهاتوودا ئەوان سەرکەوتوودەبن.
ئەمەش لەکاتیکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلامیدیر پۆتین سەرۆکی روسیا فەرمانی کرد بە هێزەکانی وڵاتەکەی هێرشێکی بەرفروان لەسەرتاسەری ئۆکرانیا دەستپێبکەن و سوپای روسیا چونە نێو چەند شارێکی ئۆکرانیا.