گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كه‌ركووك 5 تیرۆریستی داعش كوژران
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هێزه تایبه‌ته‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆر به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق هێرشیان بۆ سه‌ر 2 مۆڵگه‌ی داعش له شاره‌دێی قوشقایه له شارۆچكه‌ی دوبس له پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر مۆڵگهكان كه 5 تیرۆریستی داعشی تێدابوو، هه‌موویان له‌ناوبران و كوژران.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌كێك له تیرۆریسته كوژراوه‌كان ئه‌میری ناوچه‌ی دوبس بووه به ناوی ئه‌بو زوبێر له‌گه‌ڵ ئه‌بوو عه‌بدولڕه‌حمان كه ئه‌ویش ئه‌میری مه‌فره‌زه‌كانی ناوچه‌ی دوبس بووه و هه‌روه‌ها 3 چه‌كداری تر.