نرخی نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠١ دۆلار و ٢٣ سەنتە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت چوار دۆلار و ٩ سەنت بەرزبوەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی ٩٦دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار و ٩٧ سەنت بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

پەیوەندیدار