هێرشەكانی ڕوسیا كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ ئەكەوێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی روسیا فەرمانی کردووە بە ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوانی سەربازی لە ناو ئۆکرانیادا.
ئاژانسە جیهانییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی له باشورو ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە دەست پێکردووەو لە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەوە دەنگی چەندین تەقینەوە له کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا بیستراوە.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت بۆ پاراستنی ناوچەی هەرێمی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجام دەدات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگیشدا؛ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ كییڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا لێدراو دانیشتوانی شاره‌كه‌ چوونه‌ته‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌و به‌شێكیشیان شاره‌كه‌یان له‌ ترسی جه‌نگ جێهێشتووه‌.هاوكات، پەرلەمانی ئۆکراینا، بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتدا، جگە لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک، پەسەند کرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدنیش له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا رایگه‌یاند “تاكه‌ به‌رپرسیاری ئه‌و گیانله‌ده‌ستدان و كاولكارییه‌ی له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ رووسیایه‌. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ یه‌كگرتوویی و پێداگرانه‌ به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه‌”.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی دۆنباس رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا راگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.له‌ هه‌مانكاتدا بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، “پۆتین بڕیاری جەنگێکی خوێناوی لە دژی ئۆکرانیا داوەو ئۆکرانیا دڵنیا دەکەین رۆژئاوا هەموو پاڵپشتیەکیان بۆ دابین دەکات تا بەرگری لە خاکەکەیان بکەن.”له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئۆكرانیاشه‌وه‌” ئۆلاڤ شوڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ھێرشەکەی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا پێشێلکاریەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ئاماژەی بەوەشدا، رەفتارەکانی روسیا هیچ پاساوێکی نییە و ئەڵمانیا ئیدانەی کردەوە بێباکەکانی سەرۆک پۆتین دەکات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگدا؛ باڵوێزی ئۆكرانیا له‌ توركیا،داوای له‌و وڵاته‌ كرد گه‌رووی بۆسفۆر به‌رامبه‌ر به‌ رووسیا دابخات

پەیوەندیدار