رووسیا ڤیتۆی پڕۆژەبڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ئۆکراینا دەکات

ئەنجومەنی ئاسایش کۆبووە و روسیاش بڕیارنامەی ئەنجومەنەکەی لە دژی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا رەتکردەوە و مافی ڤیتۆی دژی بڕیارنامەکە بەکارهێنا.

شەوی رابردو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان کە لە ئێستادا لە لایەن روسیاوە سەرۆکایەتیی دەکرێت کۆبوە و (11) وڵات بڕیاریاندا، لە سەر راگرتنی هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و هەر یەکە لە وڵاتانی چین و قەتەر و هندستان دەنگی بێلایەنیان لەسەر بڕیارەکەدا.

روسیا مافی ڤیتۆی لە دژی بڕیارەکە بەکارهێنا و لە بەرامبەردا نوێنەری ئۆکرانیا لەو کۆبونەوەیەدا رایگەیاند هەڵوێستەکانی روسیا مایەی سەرسوڕمان نییە چونکە ئەو وڵاتە لەسەر شێوازی نازییەکان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.

هەر بڕیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایش پێویستی بە نۆ دەنگی بەڵێ لە کۆی (15) وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنەکە هەیە بۆ پەسندکردن بەڵام پێنج وڵاتی هەمیشەیی ئەو ئەنجومەنە کە پێکدێن لە روسیا و ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا و چین دەتوانن بریارەکان ڤیتۆبکەن.

لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا رایگەیاند: هەوڵەکانی خستوەتە گەڕ بۆ لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش چونکە ئەو وڵاتە پێچەوانەی ئەرکەکانی وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی جیهاندا هەڵسوکەوت دەکات.

پەیوەندیدار