ئەڵمانیا : ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکە روسیەکاندا دادەخات

وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکە روسییەکاندا، بەوەش ئەڵمانیا ده‌چێته‌ پاڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا كه‌ له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا رێوشوێنیان گرتوه‌تەبەر، هاوكات هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ڕوسیا هەڵوەشاندوه‌تەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، ڤۆڵکەر ویسین، وەزیری وەزارەتی گواستنەوە پشتیوانی لە داخستنی ئاسمانی ئەڵمانیا دەکات بەڕوی فڕۆکە ڕوسیەکاندا و فەرمانیکردوە ئامادەکاری بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بکرێت

هاوكات وتەبێژی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا رایگه‌یاند، کۆمپانیاکە لەنزیکەوە پەیوەندیی هەبوە لەگەڵ بەرپرسانی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیشدا و بەردەوام دەبێت لەوەی لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە بکات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ئەو گەشتانەشی کە ئێستا لە ئاسمانی روسیادان بەمزوانە ئاسمانی ئەو وڵاتە جێدەهێڵن”.

24ی ئه‌م مانگه‌، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، بڕیاریداوە سوپای وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە دۆنباس (باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا) دەستپێبکات، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەش “پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکەیە نەک داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا، بەڵام رێگەش نادەین ئۆکرانیا بکرێتەبارمتەی ناتۆ و لەرێگەیەوە هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بکرێت

پەیوەندیدار