سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت؛ ئەو بژاردانەی کە لە بەردەستییانە لە دژی روسیا یان دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی سێیەمە یان وا لە روسیا بکرێت باجی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بدات.
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە لێدوانێکیدا رۆژنامەوانیدا، باسی لە ھێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراینا کرد و رایگەیاند: بۆ یەکەم جارە سزا دەسەپێنینە سەر سەرۆکی روسیا، بۆیە ئێستا دوو بژاردە لە دەستماندایە، یان جەنگی جیھانیی سێیەم دەستپێدەکەین یان وا لەو وڵاتە بکەین باجی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بداتەوە.
بایدن وتیشی،” کەس چاوەڕوانی ئەوە ناکات ئەو سزا ئابوری و سیاسییانەی کە سەپێندراوەتە سەر روسیا لە پڕا ئەنجامەکانی بەدەر بکەوێت، چونکە و کاریگەرییەکانی ئەم سزایانە لە ماوەیەکی درێژدا دەبینرێت”.
سەرۆکی ئەمەریکا، ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجی رووسیا دابەشکردنی ناتۆیە، بەڵام لەمەدا سەرنەکەوت و ئەندامانی ناتۆ لەپاڵ یەکتری وەستاون.