سوپای ڕوسیا گەیشتنە شاری خاركێڤ

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە و رایگه‌یاند هێزەكانی سووپای رووسیا چوونە نێو شاری خاركێڤ لە خۆرهەڵاتی ئۆكراین و شەڕ و پێكدادانی تووند هەیە لە شارەكەدا.

ئەمە لە حاڵێكدایە شەوی رابردوو كەناڵی RT رووسیا بڵاویكردەوە فەرمان بە هێزەكانی رووسیا كراوە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئۆكراین دەستپێبكەن، دوای ئەوەی كیێڤ گفتووگۆی رەتكردەوە.

بەپێی سەرچاوەكان سووپای رووسیا لە چوار میحوەرەوە هەوڵی گرتنی شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكراین دەدات.

پارێزگاری كیێڤ ئەمڕۆ رایگەیاند هەموو شارەكە لە بن دەستی هێزەكانی ئۆكرانیادایە.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە وەزارەتی بەرگری رووسیای گواستەوە كە شارەكانی خێرسوون و بیردیانسك لە باشووری ئۆكراین گەمارۆ دراون

پەیوەندیدار