ڕوسیا لە سیستمی سویفت-ی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرا

ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، دژ بە هێرشی ڕوسیا بۆ خاکی ئۆکرانیا بڕیاری دەرکردنی ڕوسیایان لە سیستمی سویفت-ی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو خستە بواری جێبەجێکردن.

ئەمرۆ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022، لە یەکەم ڕێکاری ئابووری دژ بە هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لەچوارچێوەی پاکێجە سزا داراییەکان ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕوسیایان لە سیستمی ئاڵوگۆڕی دراو”سویفت” دەکرد، بەڕێوەبەرانی سیستەمەکەش پابەندی خۆیان بە بڕیارەکە ڕاگەیاند.

سیستەمی سویفت چییە؟

ساڵی 1973 سیستەمە جیهانییەکە دامەزراوە و لە ئێستادا بارەگاکەی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە. سیستەمی سویفت یاخوود کۆمەڵەی پێوەندیی دارایی بانکە جیهانییەکان، سیستەمێکی جیهانیی باکەکانی وڵاتانی زلهێز و کۆمپانییا زەبەلاحەکانی جیهانە، کەتێیدا وڵاتان لەڕێگەیەوە ئاڵوگۆڕی دراوەکانیانیانی تێدا دەکەن. هەموو ڕێگاکانی پارە حەواڵەکردن لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە، لەڕێی ئەم سیستەمە جیهانییەوە، گەر بێتو ڕووسیا لەم سیستەمەدا دەر بکرێت؛ کارەساتێکی ئابووری بەسەر خەڵک، کۆمپانیا گەورەکان و ئابووریی ڕوسیادا دێت.

چی دەگوزەرێت گەر ڕووسیا لە سیستەمی سویفتدا بلۆک بکرێت؟

پێش هەموو ئەگەرەکان، کۆمپانیا گەورەکانی ناوەوە و دەرەوەی ڕووسیا، توانای هەناردەکردن و ئاڵوگۆڕکردنی پارەیان نییە و کێشە بۆ ئەو کۆمپانیا ڕووسییانە درووست دەبێت، کە لەڕێی دۆلاری ئەمریکییەوە نەوت و غازی وڵاتەکە هەناردەی دەرەوە دەکەن.

ئەمە جاری یەکەم نییە وڵاتێک لە سیستەمی سویفتدا بلۆک دەکرێت؛ ساڵی 2014 ئێران لە سیستەمەکەدا کرایە دەرەوە و نیوەی داهاتی نەوتی بەوهۆیە لەدەستدا، هەروەها لە سەدا ٣٠ بازرگانی دەرەوەی وڵاتەکە، تووشی کارەساتی گەورە هات.

لە ئێستادا ڕووسیا بۆ بەردەوامبوون لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و مانەوەی ئابوورییەکەی، پێویستی بەوەیە لەناو سیستەمی سویفتدا بمێننەوە؛ بەڵام میدیا جیهانییەکان لەسەر زاری بەرپرسە باڵاکانی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و بەڕیتانیاوە ڕایدەگەیەنن: پێدەچێت ڕووسیا لەو سیستەمەدا بلۆک بکرێت. لەلایەکی دیکەوە، تەنها ڕووسیا بەدەرکردنی لەم سیستەمەدا زەررمەند نابێت، بەڵکو بەشێک لە وڵاتانی ئەەوروپا، هەروەها ویلایەتە یەکگرتوەکان، زەرەرمەندی دووەم و سێیەمی دەرکردنی ڕووسیا دەبن، لە سیستەمەکەدا.

بەپێی یاسای دامەزراوە جیهانییەکە، سیستەمەکە پەیوەستە بە بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپاوە، گەر بێتو یەکێتی ئەوروپا بڕیار بدات ڕووسیا لەو سیستەمەدا بکرێتە دەرەوە، ئەوا دامەزراوەکە دەبێت ڕێکارەکانی بلۆککردنی ڕووسیا ئەنجام بدەن.

پەیوەندیدار