ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی “عەلی عەلاوی” وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە و بەھای دیناری عێراقی تاوتوێ دەکەن.

بەپێی کارنامەى كۆبوونەوەكە دەبێت وەزیری دارایی عەلی عەلاوی ئامادەی دانیشتنەکە ببێت و گفتوگۆ لەبارەی دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بکەن.

ھەر لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ئەندامێتی پەرلەمانتاران لە لیژنە ھەمیشەییەکاندا یەکلایی دەکرێتەوە و بەشێک لە پەرلەمانتارانیش سوێندی یاسایی دەخۆن.

پێشتر وەزیری دارایی عەلی عەلاوی ڕەتیکردەوە ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق بێت لەبارەی بەھای دینار، بۆیە جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد قەدەغەی گەشت بەسەر ئەو وەزیرەدا بسەپێنێت و نەھێڵێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات.

پەیوەندیدار