ئێستانیوز : بێستون لەتیف
هه‌ر چوار سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی رەتدەکەنەوە و دەڵێن: جێگەی قبوڵکردن نیە، دەشڵێن: بڕیارەکە مه‌رامى تايبه‌تى له پشته و بێلايه‌ن نييه.
بەپێی ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان. له كۆبونه‌وەكه‌دا بڕيارى دادگاى فيدراڵی عێراق له ڕێکەوتی 15/2/2022 ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا. له‌مباره‌يه‌وه كۆبونه‌وه جەخت دەکاتەوە كه بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى قبوڵكراو نييه و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پياده‌كردنى مافە دەستورییەکانی و به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورييه‌كانى هه‌ڵناگرێت و هه‌مو ڕێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستورى ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت.
ئەوەش هاتوە:” برياره‌كه‌ى دادگا به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هه‌مواركردنێكى ناده‌ستوريى ده‌ستوره، چونكه بوه‌ته هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستوريى هه‌رێمه‌كان و به‌خشينى به ده‌سه‌ڵاتى فيدرالى كه ئه‌مه‌ش ناته‌بايه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فيدرالى و پاشگه‌زبونه‌وه‌يه له سيستەمى فيدراڵى”.
دەقی ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 28/2/2022 به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچوار سه‌رۆكايه‌تييه‌كان، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانى كوردستان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌كه‌دا بڕيارى دادگاى فيدرالی عيراق له ڕێکەوتی 15/2/2022 ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا. له‌مباره‌يه‌وه كۆبونه‌وه جەخت دەکاتەوە كه بڕیارەکه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى قبوڵكراو نييه و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پياده‌كردنى مافە دەستورییەکانی و به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌ست له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورييه‌كانى هه‌ڵناگرێت و هه‌مو ڕێگه‌يه‌كى ياسايى و ده‌ستورى ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:
1- بڕيارى دادگاى باڵاى فيدرالى پێچه‌وانه‌ى ده‌ق و گيان و بنه‌ما ڕاسته‌قينه‌كانى سيستەمى فيدرالييه و پێشێلكردنێكى زه‌ق و ئاشكراى ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه.
2- برياره‌كه‌ى دادگا به شێوه‌يه‌كى ناڕاسته‌وخۆ هه‌مواركردنێكى ناده‌ستوريى ده‌ستوره، چونكه بوه‌ته هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌ستوريى هه‌رێمه‌كان و به‌خشينى به ده‌سه‌ڵاتى فيدرالى كه ئه‌مه‌ش ناته‌بايه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فيدرالى و پاشگه‌زبونه‌وه‌يه له سيستەمى فيدرالى.
3- دادگا له بڕياره‌كه‌يدا پشتى به ياساكانى ساڵانى 1976 و 1985ى عيراق به‌ستوه كه ياساى ناوه‌ندين و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ده‌ستورى ساڵى 2005ى عێراقى تازه‌دا ناكۆكه كه سيستمى حوكمى له عيراق له ناوه‌ندييه‌وه بۆ سيستەمێكى فيدرالى گۆڕيوه و به ڕ‌ونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و پارێزگا‌كان و دەسەڵاتی فيدراڵى دابەش کردوە.
4- هه‌رێمى كوردستان پێى وايه ئه‌م بڕياره جگه له‌وه‌ى بنكۆڵكردنى ده‌ستور و سيستمى فيدرالييه، له هه‌مان كاتدا پێشى وايه مه‌رامى تايبه‌تى له پشته و بێلايه‌ن نييه، به‌تايبه‌تيش كه عيراق به دۆخێكى زۆر هه‌ستيار و ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت و لايه‌نه سياسييه‌كان خه‌ريكى گفتوگۆن بۆ لێكگه‌يشتن و دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌يه‌ك بۆ ده‌رچون له چه‌قبه‌ستويى و بنبه‌ستى سياسى، ئه‌م بڕياره دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
5- دوپاتى ده‌كه‌ينه‌وه گرێبه‌سته نه‌وتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت به ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و ده‌قى مادده‌ى (112)ى ده‌ستورى عيراق ئه‌نجام دراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دەسەڵاتە فیدرالیيەکان دواى تێپه‌ڕبونى (17) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركى ياسايیى خۆيان جێبه‌جێ بکەن به دانانى ياسايه‌ك بۆ نه‌وت گاز له عيراق، وێڕاى ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2007 و پاشگه‌زبونه‌وه‌ى حكومه‌تى ئه‌وكاتى فيدرال له‌و ڕه‌شنوسه هاوبه‌شه‌ى ياساى نه‌وت و گاز كه ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابو.
6- بە گرنگی دەزانین دادگای باڵاى فيدرالى به ياسايه‌كى نوێ و بەپێی حوكمه‌كانى ماددەی (٩٢)ى دەستور پێک بێت و ئەرکه‌كانى بەپێی دەستور جێبەجێ بکات، هه‌روه‌ها هه‌مو ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستورييانه‌ش به‌پێى ده‌ستور ياسايان بۆ ده‌ربچێت و پێكبێن كه زامنى به‌رجه‌سته‌كردنى سيستمى فيدرالين.
له‌م پێناوه‌دا سەرۆکایەتيی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەمو لایەنە سیاسيیەکانی ناوخۆی ھەرێمى كوردستان و عيراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێکارێک بۆ پارێزگاریکردن لە مافە دەستورییەکانی ھەرێمى كوردستان. ھەروەھا په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكارى یاسایی و دستوريی پێويست ده‌گرێته به‌ر و ئەنجومەنی دادوەريی ھەرێمی کوردستان لە پێگە دەستورییەکەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ناوەندە دادوەرییەکانی عێراقدا بۆ داکۆکیکردن لەسەر دەستوریبونی مافەکانی ھەرێمی کوردستان.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه و بەردەوام دەبێت له گفتوگۆى بنياتنه‌رانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدرالى، دۆستانى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش پشتگيرى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور ده‌كه‌ن.229 جار خو