ئەمڕۆ چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ست به ناده‌ستوربونی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان (سەرۆک هەرێم، حکومەت، پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری) لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆبونه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكه‌نه‌وه.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ رایگه‌یاندبو، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی حکومەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەکۆبونەوەکەدا چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و مامەڵەی داهاتوی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت و غاز تاوتوێ دەکرێت، چاوەڕێش دەکرێت لە کۆبونەوەکەدا کارنامە و دواین هەڵوێستی هەرێم لەو بارەیەوە گەڵاڵە بکرێت.
16ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پەیوەست بە “نادەستوریبونی” دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بڕیارەکە كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات كه به درێژایی ساڵانی رابردو هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان دراوه و له چه‌ند قۆناخێكدا هه‌نگاوی به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌ڵێناوه، بۆیە داوا دەکات بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە “بڕیارەکەی دادگا لەسەر بنەمای یاسایەکی پێش‌و دراوەو لەسەر ئەرزی واقعیش قابیلی جێبه‌جێكردن نابێت”.
15ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نییه و سه‌رپێچی ده‌ستوری فیدڕاڵیه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كراوه به راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته‌كانی نه‌وت به به‌غدا.