ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (25) لیژنەی ھەمیشەیی ئەنجومەنەکەی پێکھێنا

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دووەم دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامداو و لیژنەکانی یاسایی، دارایی، ئاسایشی و بەرگریی، دەستپاکی، نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان، پەیوەندییەکانی دەرەوە، خزمەتگوزارییەکان و بنیاتنان، کارەباو وزە، ئابوریی و پیشەسازیی و بازرگانیی، وەبەرھێنان و گەشەپێدان، پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوازریی فیدراڵیی، تەندروستیی و ژینگە، ھەروەھا لیژنەکانی ھەرێمەکان و پارێزگا نا رێکخراوەکان لە ھەرێمدا، گواستنەوە و گەیاندن، رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و راگەیاندن، پەروەردە، خوێندنی باڵا، کشتوکاڵ، وەرزش و لاوان، کار و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی، کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی، شەھیدان و قوربانیان و بەندکراون، مافەکانی مرۆڤ، ئەوقاف و ئافرەت و خێزان و منداڵان پێکھێنراون.

لای خۆیەوە نایف شممەری، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە ھەفتەی داھاتودا، ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەپێی شارەزایی و پسپۆریی بەسەر لیژنەکاندا دابەش دەکرێن.

پەیوەندیدار