باڵیۆزی ئۆكرانیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به كۆنگرێسی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه دوێنێ دووشه‌ممه روسیا بۆمبی حه‌راری قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕ له ئۆكرانیا به‌كارهێناوه.
ئۆكسانا ماراكۆڤا باڵیۆزی ئۆكرانیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا وتی: “رۆژی دووشه‌ممه سوپای روسیا بۆمبێكی حه‌راری به‌كارهێنا، ئه‌م جۆره بۆمبه‌ش رێكه‌وتننامه‌ی ژنێف قه‌ده‌غه‌ی كردووه”.
ئه‌م جۆره بۆمبه به ته‌قینه‌وه‌ی زۆر به‌هێز پڕده‌كرێت و له‌كاتی ته‌قینیدا بڕێكی زۆر ئۆكسجینی ئه‌و شوێنه هه‌ڵده‌مژێت و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروستده‌كات كه په‌ستانێكی زۆر به‌هێز له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات كه له‌و شوێنه‌دان به‌راده‌یه‌ك به‌هۆی به‌هێزی بۆرییه‌كانی هه‌وای سینگ و گوێچه‌كه‌كان ده‌ته‌قێنێت.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، پێشتر ئه‌و جۆره چه‌كه له كۆماری چیچانی روسیا به‌كارهێنرا.