ئەمڕۆ لەشاری هەولێر شاندێكی هەدەپە سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد. لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزب و بەشێك لە هاوڕێیانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی پێشوازی گەرمكران.
لە دانیشتنی دۆستانەی هەردوولا باسوخواسی رەوشی ناوخۆی توركیاو رەوشی باكوری كوردستان و دۆخی هەرێمی كوردستان و بەغداو پارچەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا تەوەری گفتوگۆكان بوون.
شاندی میوان كە لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا هاتوون بۆ هەرێمی كوردستان، بەفەرمی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان داوەت كرد بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد لە باكوری كوردستان.