ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد بەسەرۆكایەتی عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان. لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و هاوڕێیانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزب پێشوازی گەرم كران.
لەدانیشتنی نێوان هەردوولا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و دۆخی ناوخۆی هەرێم و بابەتی هەڵبژاردنەكان و ئەم پێشهاتانەی ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەن تاوتوێ كران و گفتوگۆیان لەسەر كرا.