كیسی بەخۆڕایی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەكات

بەرشەلۆنە گرێبەستی کیسێی یەکلایکردوەتەوە و وەرزی داهاتوو بەخۆڕایی پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ فرانک کیسێی کۆتدیڤواری یاریزانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گەیشتووەتە ڕێککەوتون تا هاوینی داهاتوو بیگوازنەوە یانەکە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایگەیاند دوای ئەوەی گفتوگۆکانی کیسێ لەگەڵ بەرپرسانی میلان لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەوە شکستیهێنا یاریزانەکە لەکۆتایی ئەم وەرزەدا سەربەستە لەوەی بەخۆڕایی یانەیەکی تر بۆخۆی هەڵبژێرێت.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردوەتەوە ئەو یاریزانە بەشێوەیەکی خۆڕایی ڕوودەکاتە بەرشەلۆنە و بریکاری کارەکانی داوای پێنج ملیۆن یۆرۆیان کردووە وەک مووچەی ساڵانەی لە یانەکەدا.

لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو یاریزانە چەندین گرێبەستی تری لەلایەن یانەکانی ئینگلتەراوە پێشکەش کراوە بەڵام ئەو یانەی بەرشەلۆنەی هەڵبژاردووە.

پەیوەندیدار