به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوڵاتیه‌كی سنوری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا و به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی به‌هۆی قه‌رزاریه‌وه بوه.
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جمال قدوری به‌پرسی به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌كی دانشتوی گوندی وه‌لی هه‌ر سه‌ربه‌ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌شوێنی كاركردنی كه به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر له قه‌زای كه‌لار، دوای په‌یوه‌ندیكردن به‌كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
وتیشی، “هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، بۆ قه‌رزاری ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه و ته‌رمه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی توێكاری ره‌وانه‌ی پزیشكی دادگه‌ری كه‌لار كراوه.