هەوڵێکی تیرۆركردنی سەرۆکی ئۆکرانیا شکستیهێنا

بەرپرسانی باڵای ئۆکراینی رایدەگەیێنن، هەوڵێکی تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینایان پووچەڵ کردووەتەوە کە هێزێکی تایبەتی چیچانی بەنیازبوون ئەنجامی بدەن.

ئۆلیکسی دانیلۆڤ، راوێژکاری ئەنجوومەنی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکراینا پشتڕاستیکردەوە کە تیمێکی دەستەبژێری هێزەکانی چیچان، کە بە کادیرۆڤیت ناویان دەرکردووە، دەستیان لەپشت هەوڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی زێلێنسکییەوە هەبووە.

زێلێنسکی لە سەرەتای شەڕی ئۆکرایناوە چەندین جار گوتوویەتی، ئەو ئامانجی یەکەمی رووسیایە، هەفتەی رابردووش رایگەیاند “گرووپە گێرەشێوێنەکانی” رووسیا هاتوونەتە نێو کیێڤ و بەدوای ئەو و خێزانەکەیدا دەگەڕێن.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە کرد، “لەلایەن چەند ئەندامێکی خزمەتگوزاریی هەواڵگریی رووسی، ئەوانەی پشتگیری لە شەڕ ناکەن، زانیاری بە بەرپرسانی ئۆکراینی دراوە و لە هەوڵی تیرۆرکردنی زێلێنسکی ئاگادارکراونەتەوە”.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئۆکراینا ئەوەشی خستەڕوو، گرووپی کادیرۆڤیتیان بەسەر دووبەرەدا دابەشکردووە، یەکێکیان لە شارۆچکەی گۆستۆمێل تێکشکێندران و بەشەکەی دیکەشیان “لەژێر بۆردووماندان”.

پەیوەندیدار