ئینتەر گرنگی بە گواستنەوەی سوارێز دەدات و دەیانەوێت یاریزانەکە بە گرێبەستەکە ڕازی بکەن.
ڕۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە کارگێڕی یانەی ئینتەرمیلان بیر لەوە دەکەنەوە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید ئەنجام بدەن.
گرێبەستەکەی سوارێز لەکۆتایی ئەم وەرزە لەگەل یانە ئیسپانیەکە کۆتایدێت و لەو کاتەدا سەربەست دەبێت لەوەی بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بکات کە خۆی دەیەوێت.
ئەو یاریزانە 35 ساڵە یەکێکە لە ئامانجەکانی ئینتەر کە زۆربەی کات هەوڵەدان گرێبەستە خۆڕاییەکان ئەنجام بدات کە ڕۆژنامە ئیتاڵیەکە دوپاتیکردەوە بەرپرسانی ئینتەرهەوڵەدەن یاریزانەکە بەو گرێبەستە ڕازی بکەن.
جێگای باسە سوارێز پێش دوو وەرز زۆر نزیک بوو پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە بکات بەڵاک گرێبەستەکە کێشەی تێکەوت دوای ئەوەی ئاشکرابوو ئەو یاریزانە لە تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵیدا فێڵی کردووە بۆ ئەوەی مافی مانەوەی ئیتاڵیا وەربگرێت.