بەهۆی لافاولە ئوسترالیا زیاتر 20 كەس گیانیان لەدەستدا

به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ماوه‌ی دو رۆژه‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیای گرتوه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ 20 كه‌س مردن و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌سیش ماڵه‌كانیان جێهێشتوه‌ و ئاواره‌ بون.

پۆلیسی سیدنی رایگه‌یاندوه‌، كۆی ژماره‌ی مردوانی لافاوه‌كه‌ی دو رۆژی رابردو بۆ 20 كه‌س به‌رزبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ته‌رمی ژن و پیاوێكیشیان له‌ژێر داروبه‌ردوی خانوه‌ روخاوه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆسترالیا داوایان له‌ ده‌یان هه‌زار له‌دانیشتوانی سیدنی كردوه‌، به‌هۆی زریانی سه‌خت و لافاوی زۆره‌وه‌ ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن كه‌ ڕووبه‌ری شاره‌كه‌یان بوه‌ته‌وه‌.

روانگه‌ی كه‌شوهه‌وای نیشتمانی ئوسترالیا هۆشداریدا له‌ زیادبونی لافاوه‌كه‌دا له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتودا له‌ سیدنی و راشیگه‌یاند، 60 هه‌زار كه‌سیان له‌ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كانیان جێبهێڵن.

به‌هۆی ڕێژه‌یه‌كی زۆری بارانبارینه‌وه‌ له‌سیدنی چه‌ندین پرد و ماڵی هاوڵاتیان روخاون و زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێل و موڵكی هاوڵاتیان كه‌وتوه‌.

پەیوەندیدار