جیهان یادی 8ی مارس دەكاتەوە

لە هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ژناندا، رەوشی ژنان لە جیهان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستانیش، بەرەو خراپتر دەڕوات.

زیاتر لە (100) ساڵ بە سەر دەستنیشانکردنی ئەم ڕۆژە، وەک ڕۆژی جیھانیی ژن تێدەپەڕێت، بەڵام ھێشتا وەک رێکحراوەکانی مافی ژنان دەڵێن: ھۆکار زۆرن بۆ ئەوەی ژنان و پارێزەرانی مافەکانیان، لەم ڕۆژەدا لە سەرتاسەری جیھان، بۆ بەرگریی لە مافە سەرەتاییەکانیان، هاوار بکەن ‌و بڕژێنە سەر شەقامەکان.

هەر بە گوێرەی روپێویی نەتەوەیەکگرتوەکان ‌و رێکخراوەکان، پرسی ژنان لە جیهان لە پاشەکشەدایە، بەتایبەت بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە لەسەر وڵاتان کە بوە هۆی بێکارکردن ‌و ئەنجامدانی توندوتیژییەکی زیاتر بەرامبەر ژنان.

لە هەرێمی کوردستانیش، دۆخی ژنان ‌و پرسەکەیان، لە پاشکەشەدایە ‌و سەرەڕای بونی چەندین رێکخراو، کوشتنی ژنان بەردەوامە، بەجۆرێک لەسەرەتای ئەمساڵەوە،(11) ژن کوژراون ‌و رەخنەی ئەوەش لە دەسەڵات ‌و تەنانەت رێکخراوەکانیش دەگیرێت بەوەی، ئەرکی خۆیان لەو بارەیەوە جێبەجێ ناکەن.

یەکەمین ڕۆژی جیھانیی ژنان، لە مانگی مارسی(1911) ، لە ئەمریکا ‌و چەند وڵاتێکی ئەوروپا بەڕێوەچو، بەڵام دواتر لەساڵی(1978) نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دا کە ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانیی ژنان بەفەرمیی بناسێنرێت کە هۆکاری دیاریکردنی ئەو رۆژەیش وەک ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەریی خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی نیۆیۆرک لەساڵی (1857).

پەیوەندیدار