سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێك ئاراستەی سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز كاك بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەبۆنەی كۆتاییهاتنی یانزدەهەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و، هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەكانی کۆنگرەکەتان خزمەتی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و پڕۆسەی سیاسی و فرەلایەنی و برایەتی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات. هەروەها حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كار و چالاكییەكانیدا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

مسعود بارزانی٨ـی ئاداری ٢٠٢٢

پەیوەندیدار