ڕووسیا ئاگربەستی كاتی ڕاگــەیــاند

ناوەندی هەماهەنگی ئۆکرانیا رایگەیاند: لە کاتژمێرە 10 بەکاتی مۆسکۆ، رووسیا ئاگربەستی کاتیی راگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل لە ئۆکراینا.

ناوەندی هەماهەنگیی نێوان یەکەکان بۆ دەستوەردانی مرۆیی لە ئۆکراینا کە سەربە وەزارەتی بەرگریی رووسیایە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە ئۆکرانیا نزیکەی دوو ملیۆن کەس داواکاریان پێشکەش بە دامەزراوەکانی رووسیا کردووە بۆ گواستنەوە.

هەروەها باس لەوە کراوە: ئامادەن بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئۆکرانیاوە، لایەنی رووسی لە کاتژمێر 10 بە کاتی مۆسکۆ لە هەشتی ئازاردا، ئاگربەست رادەگەیەنێت و ئامادەیە لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چەرنیگیڤ، سومی و ماریۆپۆل رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.

پەیوەندیدار